• 0
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس دووبارە پێدانی بڕوانامە بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی بڕوانامەی کارگێڕی یانە بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو بەرزکەرەوەی قورسایی مەساج و پشودان سیاسەتی نهێنی لیستی بڕوانامەکان
  • فێرکاری
  • زانیاریەکان
  • پەیوەندیکردن
  • کالاکان

بوون بە راهێنەری لەشجوانی کەسی باوەڕپێکراو لەلایەن PFTA...

دانپێدانانی PFTA

ئەگەر تازە چویەتە ناو بواری راهێنانی کەسیەوە، ئەوا یەکەم هەنگاوت بۆ سەرکەوتن بریتیە لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی راهێنانی کەسی PFTA . لەماوەی چەند هەفتەیەکدا، پیشەیەکی دڵخۆشکەرانە و بەسود لەڕووی داراییەوە فێردەبیت و لە بەدەستهێنانی ئامانجە درێژخایەنەکان لەبواری تەندروستی و لەشجوانی یارمەتی کەسانی تر دەدەیت!

دەرچوانی کۆرسی راهێنەری کەسی PFTA دەتوانن کاری راهێنانی کەسی خۆیان لەماڵەکانیان دەست پێبکەن، راهێنان بەکڕیارەکانیان لە هۆڵی وەرزشی ماڵەوەی خۆیان بکەن. هەروەها دەتوانن لە ناوەندە تەرفیهیەکان و ناوەندەکانی لەشجوانی نەخۆشخانە و زانکۆ و کۆلێژە لۆکاڵیەکان و یانە تەندروستی و ناوەندە وەرزشیەکاندا دەست بەکارکردن بکەن. ئەم کۆرسە زانیاری پێویست دەدات سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی لەشجوانی کەسی کە سەلامەتە و کاریگەرە بۆ راهێنانی خەڵک لە ناو هۆڵی وەرزشی و یانەی تەندروستی و ژینگەی تری راهێنانی لەشجوانی بۆ تاکەکەس. ئەم بەرنامەیە تەکنیکی راهێنانی سەرکەوتوو و پێشکەوتوی تێدایە بۆ یارمەتیدانت لە بەدەست هێنانی کاری راهێنانی پلە باڵا.

وەکو راهێنەرێکی کەسی باوەڕپێکراو لەلایەن PFTA، دەتوانی بۆخۆت:

  • ئەو پارەیە پاشەکەوت بکەیت کە بەدەستی دەهێنیت.
  • سودمەندبوون لە بەخشینی باج.
  • خشتەی کارکردنی خۆت دابنێیت.
  • تێکڕای داهاتت لەهەر کاتژمێرێکدا لەنێوان ٤٠ دۆلار-١٢٥ دۆلار دەبێت.
  • خۆت خاوەن بڕیار دەبیت.
  • دەتوانی لەماڵی خۆت کاربکەیت،یان لەماڵی کڕیارەکەت کاربکەیت، یان لە دەزگایەکی وەرزشیدا کاربکەیت.
هەندێ لە راهێنەرانی باوەڕپێکراوی PFTA هۆڵی وەرزشی خۆیان لەماڵەوە داناوە و زیاتر لە ١٠٠٠ دۆلار لەهەفتەیەکدا بەدەست دەهێنن و بەبێی خشتەی خۆیان کاردەکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بەهاتوچۆکردن و خەرجی هەبێت.
دەتوانیت پەرە بەبڕوانامەکانت بدەیت لەڕێی بەدەست هێنانی بڕوانامەی تایبەتمەندی AFPAی و داهاتەکەت زیاتر بکەیت.
  کوردی       العربیة       فارسی       English
بەستەر خێراکان
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    • بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس
    • دووبارە پێدانی بڕوانامە
    • بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی
    • بڕوانامەی کارگێڕی یانە
    • بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو
    • بەرزکەرەوەی قورسایی
    • مەساج و پشودان
    • سیاسەتی نهێنی
  • پەیوەندیکردن
  • فێرکاری
به‌سته‌ر سوشیال
  • Facebook
  • Instagram
  • Email
ناوونیشان
All rights reserved. Website Designed and Powered by Shark Team