• 0
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس دووبارە پێدانی بڕوانامە بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی بڕوانامەی کارگێڕی یانە بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو بەرزکەرەوەی قورسایی مەساج و پشودان سیاسەتی نهێنی لیستی بڕوانامەکان
  • فێرکاری
  • زانیاریەکان
  • پەیوەندیکردن
  • کالاکان

ئەم کۆرسە کۆرسێکی گشتگیرە سەبارەت بە مەساجکردن و لەڕێی ئەم کۆرسەوە هەموو شتێک فێردەبێت بۆ ئەوەی بتوانی مەساجێکی سەرسوڕهێنەر ئەنجام بدەیت. فێردەبیت چۆن لەرێی بەکارهێنانی میکانیزمی جەستەیی دروستەوە مەساج ئەنجام بدەیت. کاتێک کۆرسی مەساج کردنەکە تەواودەکەیت،بڕوانامەیەکی بەشداربوون لە کۆرسەکە وەردەگریت.

  • لەڕێی ئەم کۆرسەوە دەتوانی دووربکەویەوە لەو هەڵە زۆرانەی کە زۆر لە پسپۆڕانی مەساجکردن کردوویانە. دوای تەواوبونی کۆرسەکە، دەتوانی مەساجکردن و پشودان ئەنجام بدەیت و زانیاریش وەربگریت لەسەر لایەنەکانی کاری کانیاوە گەڕاوەکان.
    • فێردەبیت کە چۆن مەساجکردنێکی سەرسوڕهێنەرئەنجام بدەیت بۆ کەسێک کە دەیەوێت مەساج بکات کاتێک دێت بۆ ژوورەکەت/شوێنی مەساجکردن.

پسپۆڕی مەساج چی دەکات؟

مەساج کار لەسەر ماسولکەکان و شانە جەستەییە نەرمەکان دەکات و خاویان دەکاتەوە کەئەمەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئازارو فشار. مەساجکردن پشوو بەنەخۆشەکان دەدات و چارەسەری هەندێک لەبرینەکانیشیان دەکات.پسپۆڕانی مەساج بەشێوەیەکی گشتی دەست و قۆڵیان بەکاردەهێنن بۆ مەساجکردن، بەڵام هەندێ لە پسپۆڕان پێیەکانیشیان وەکو ئامرازێکی مەساجکردن بەکاردەهێنن. هەندێ لە پسۆڕانی مەساج لەکاتی مەساجکردندا لۆشن یان رۆن بەکاردەهێنن.وەک پسپۆڕێک لەوانەیە بتەوێت تایبەتمەندی وەربگریت لە جۆرێکی تایبەت لە مەساجکردن بۆنمونە مەساجی وەرزشی یان مەساجی بۆن و گوڵاو یان مەساجی شیاتسو یان مەساجی شانە قووڵەکان. پسپۆڕی مەساج کڕیارەکانی فێردەکات چۆن جەستەو ماسولکەکانیان درێژبکەن، پشوویان پێبدەن و بەهێزیان بکەن. وەک پسپۆڕێکی مەساج، رەنگە پێویستت بەوەبێت لایەنی بازرگانی کارەکەشت ئەنجام بدەیت. ئەگەر لەماڵەوە یان لە شوێنێکی تایبەت کاردەکەیت، ئەوا پێویستت بەوەیە کارەکەت بەبازاڕبکەیت، وەڵامی تەلەفۆن بدەیتەوە، مەوعید دابنێیت، چاودێری باشبونی نەخۆشەکان بکەیت، پارەی خەرجیەکان بدەیت، مامەڵەکان تەواوبکەیت و هی تریش.

داهاتی پسپۆڕێکی مەساجی مۆڵەتپێدراو چەندە؟

داهاتی پسپۆڕی مەساج بریتییەلە مووچەی هەفتانە و بەخشیش. لەوانەیە ئەم داهاتە کەم بێت، بەڵام ئەوەت لەبیربێت زۆربەی چارەسەرکارانی مەساجکردن بەشێوەی فولتایم کارناکەن و تەنها بەشێوەی مەوعید کاردەکەن. کاتێک پیشەی خۆت دامەزراند، ئەوا داهاتەکەت لەوانەیە زۆر لەوە زیاتربێت.

دەتوانم چی بکەم بە بڕوانامەی چارەسەرکردن لەڕێی مەساجەوە؟

زۆرینەی پسپۆڕانی مەساج کاری خۆیان هەیە، بەڵام هەندێکیان وەک کارمەند لەناو سەنتەرەکانی لەشجوانیدا کاردەکەن.شوێنەکانی تری چارەسەرکردن لەڕێی مەساجەوە لە ناو هۆتێل و مۆتێل و سپا و شوێنەگەشتیاریەکان و کەشتیەکان و مۆڵەکاندا هەیە.ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕانی مەساج لە ماڵی خۆیان کاردەکەن یان لەماڵی کڕیارەکانیان مەساج ئەنجام دەدەن.

خشتەی کارکردنی پسپۆڕێکی مەساج چۆنە؟

خشتەی کارکردنی پسپۆڕێکی مەساج دەگۆڕێت بەپێی ئەوەی کە ئایا کارەکە فولتایمە یان پارتتایمە. دەتوانیت بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاربکەیت وەکو پسپۆڕ و کاتەکانی خۆت دابنێیت بۆئەوەی بگونجێن لەگەڵ شێوازی ژیانت. دەتوانیت ئامادەییت هەبێت لە هەندێک لە کاتژمێرە دیاریکراوەکانی رۆژدا یان تەنها لەڕێی مەوعیدەوە کاربکەیت.

  کوردی       العربیة       فارسی       English
بەستەر خێراکان
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    • بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس
    • دووبارە پێدانی بڕوانامە
    • بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی
    • بڕوانامەی کارگێڕی یانە
    • بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو
    • بەرزکەرەوەی قورسایی
    • مەساج و پشودان
    • سیاسەتی نهێنی
  • پەیوەندیکردن
  • فێرکاری
به‌سته‌ر سوشیال
  • Facebook
  • Instagram
  • Email
ناوونیشان
All rights reserved. Website Designed and Powered by Shark Team