• 0
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس دووبارە پێدانی بڕوانامە بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی بڕوانامەی کارگێڕی یانە بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو بەرزکەرەوەی قورسایی مەساج و پشودان سیاسەتی نهێنی لیستی بڕوانامەکان
  • فێرکاری
  • زانیاریەکان
  • پەیوەندیکردن
  • کالاکان

بەرزکردنەوەی قورسایی شتێکی زیهنییە، کاتێک قورساییەکە لە شوێنی بەرزکردنەوەیە ئەگەر باوەڕت بەوەنەبێت کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە، ئەوە ناتوانیت بەرزی بکەیتەوە. بۆیە بەلایەنی کەمەوە وا لێی بچۆ پێش وەک ئەوەی بەرزتکردبێتەوە. تۆ تەنها پێویست بەوەیە هەستیە سەرپێ و جوڵەکان ئەنجام بدەیت.

بوون بە راهێنەری لەشجوانی کەسی باوەڕپێکراو لەلایەن PFTA...

دانپێدانانی PFTA

ئەگەر تازە چویەتەناو بواری بەرزکردنەوەی قورساییەوە، ئەوا بەدەستهێنانی بڕوانامەی راهێنانی کەسی PFTA یەکەم هەنگاوت دەبێت بۆ سەرکەوتن. لەماوەی چەند هەفتەیەکدا، پیشەیەکی دڵخۆشکەرانە و بەسود لەڕووی داراییەوە فێردەبیت و یارمەتی کەسانی تر دەدەیت لە بەدەستهێنانی ئامانجە درێژخایەنەکانی تەندروستی و لەشجوانیان!

دەرچوانی بەرزکردنەوەی قورسایی PFTA دەتوانن کاری راهێنانی کەسی خۆیان لەماڵەکانیان دەست پێبکەن، راهێنان بەکڕیارەکانیان بکەن لە هۆڵی وەرزشی ماڵەوەی خۆیان. هەروەها دەتوانن لە ناوەندە تەرفیهیەکان و ناوەندەکانی لەشجوانی نەخۆشخانە و زانکۆ و کۆلێژە لۆکاڵیەکان و یانە تەندروستی و ناوەندە وەرزشیەکاندا دەست بەکارکردن بکەن.ئەم کۆرسە زانیاری پێویستت سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی لەشجوانی کەسی پێ دەبەخشێت کە سەلامەتە و کاریگەرە بۆ راهێنانی خەڵک لە ناو هۆڵی وەرزشی و یانەی تەندروستی و ژینگەی تری راهێنانی لەشجوانی بۆ تاکەکەس. ئەم بەرنامەیە تەکنیکی سەرکەوتوو و پێشکەوتوی تێدایە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە بەدەست هێنانی کاری راهێنانی پلە باڵا.

وەکو راهێنەرێکی بەرزکەرەوەی قورسایی باوەڕپێکراو لەلایەن PFTA، دەتوانی بۆخۆت:

  • ئەو پارەیە پاشەکەوت بکەیت کە بەدەستی دەهێنیت.
  • سودمەندبوون لە بەخشینی باج.
  • خشتەی کارکردنی خۆت دابنێیت.
  • تێکڕای داهاتت لەهەر کاتژمێرێکدا لەنێوان ٤٠ دۆلار-١٢٥ دۆلار دەبێت.
  • خۆت خاوەن بڕیار دەبیت.
  • دەتوانی لەماڵی خۆت کاربکەیت،یان لەماڵی کڕیارەکەت کاربکەیت، یان لە دەزگایەکی وەرزشیدا کاربکەیت.
  • : Info@americanpfta.com
  کوردی       العربیة       فارسی       English
بەستەر خێراکان
  • سه‌ره‌کی
  • ده‌رباره‌ی ئێمه‌
  • کۆرسەکان
    • بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس
    • دووبارە پێدانی بڕوانامە
    • بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی
    • بڕوانامەی کارگێڕی یانە
    • بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو
    • بەرزکەرەوەی قورسایی
    • مەساج و پشودان
    • سیاسەتی نهێنی
  • پەیوەندیکردن
  • فێرکاری
به‌سته‌ر سوشیال
  • Facebook
  • Instagram
  • Email
ناوونیشان
All rights reserved. Website Designed and Powered by Shark Team