ببە بە پسپۆڕی باوەڕپێکراوی خۆراکی لەشجوانی و ئەزموونی راهێنانت زیادبکە. پەرە بەکارەکەت بدە لە ڕێی رێکسخستنی یەکەی وزەی خۆراکی و فرۆشتنی تەواوکاری خۆراکی بە کڕیارەکانت. یارمەتی کڕیارەکانت بدە بۆ ئەوەی کێشیان کەم بکەنەوە و ماسولکەکانیان بناتبنێن و خۆراکی تەواوکاریان رێکبخەن.لەڕێی ئەم کۆرسەوە فێردەبیت چۆن خزمەتگوزاری راوێژکاری پێشکەش بکەیت، نرخی خزمەتگوزاری دیاری بکەیت، فۆرمی گونجاوی سیستەمی خۆراک و راپرسی دابنێیت بۆ کڕیارەکانت.بۆ بەمەبەستی وەرگرتنی بڕوانامەی پسپۆڕی خۆراکی لەشجوانی بەشێوەی ئۆنلاین، تکایە پەیوەندی بکە بە بەڕێز بێن، bensamimi@americanpfta.com.
ئەم بابەتە پێک دێت لە:پەیوەندی نێوان خۆراک و راهێنانی وەرزشی، سەرچاوەکانی کالۆری ، خۆراک و ڤیتامین ، کانزاکان و گژوگیا ، چارەسەرکردن بەهۆی دەرمانی سروشتی، نەخۆشیەکان و بارودۆخی دژواری تر، پێداویستی خۆراکی بۆ چینێکی دیاریکراو، باشترکردنی دابەزاندنی کێش و کۆنتڕۆڵکردنی کێش. ئەم بابەتە توێژینەوەی پێشکەوتوش لەخۆدەگرێت سەبارەت بە لایەنە یاریدەدەرەکانی زیادبونی وزە، خۆراکی تەواوکاری و زیان و سودەکانی سیستەمی خۆراکی باو!