نزار غەزالی

بالەوانی جیهانی کورد

خاوەنی بەرزترین دەستکەوتەکانی وەرزشیە لەسەر ئاستی کوردستان ، عیراق، کیشوەری ئاسیا و جیهان. نزار غەزالی یەکەمین یاریزانی کوردە کەپلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بەدەست هیناوه. ئەم وەرزشوانە بە توانایە بەباشترین وەرزشوانی کورد دەست نیشانکراوەو لەلایەن کومیتەی هەلبژاردنی سەرکەوتووترین کەسایەتیەکان لەسەر ئاستی کوردستان ریزیان لیناوه. غەزالی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئەوروبا بەدەست هیناوە و بەو پەری لیهاتویی تووانیویەتی لە پالەوانییەتی جیهانی هەموو رکابەرەکانی بە جێ بێلت و پلەی یەکەم مسوگەر بکات. خاوەنی بروانامەی دبلوم و ماستەرە لە لەش جوانی و لەش ریکی و لە هەمانکاتدا بروانامەی دبلوم و ماستەری لە بوواری خوراکزانیدا هەیه.

نزار غەزالی هەلگری کارتی بروفی جیهانییە لە راهینان و وانەبیژیدا.

کۆرسەکان

بڕوانامەکانی ئیرۆبیکس

ئەمڕۆ ببە بە راهێنەری باوەڕپێکراوی ئیرۆبیکس و دەست بە پیشە نوێیەکەت بکە! بنەماکانی ئیرۆبیکس فێرببە کە زۆر پێویستن بۆ وتنەوەی وانە هەمەچەشنەکانی ئیرۆبیکسی ئەم رۆژگارە.

دووبارە پێدانی بڕوانامە

PFTA پابەندە بە فراوانکردنی پەروەردەی فێرخوازان بەشێوەیەکی بەردەوام ، بۆیە داوای فێربوونی بەردەوام دەکات بۆ نوێکردنەوەی بڕوانامەکەت.

بڕوانامەی شارەزی خۆراکی لەشجوانی

ببە بە پسپۆڕی باوەڕپێکراوی خۆراکی لەشجوانی و ئەزموونی راهێنانت زیادبکە، کارەکەت فراوان بکە لەڕێی رێکخستنی یەکەی وزەی خۆراکی فێرخوازان و فرۆشتنی تەواوکەری خۆراکی پێیان.

بڕوانامەی کارگێڕی یانە

ببە بە بەڕێوەبەری یانەی لەشجوانی باوەڕپێکراوی PFTA و شارەزاییەکانی پیشەکەت زیاد بکە. کارەکەت فراونبکە لەڕێی فێربونی چۆنیەتی دروستکردنی ناوەندەکانی داهات و زیادکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەندامەکانت.

بوون بە راهێنەری کەسی باوەڕپێکراو

لەماوەی چەند هەفتەیەکدا، پیشەیەکی دڵخۆشکەرانە و بەسود لەڕووی داراییەوە فێردەبیت و یارمەتی کەسانی تر دەدەیت لە بەدەستهێنانی ئامانجە درێژخایەنەکانیان لە بواری تەندروستی و لەشجوانی!

سودە سەرسوڕهێنەکان

  • لێرە بڕوانامە بەدەست بهێنە. ئێمە خوێندنگایەکی ''ئامادەیی'' نین. بڕوانامەی راهێنەری کەسی و خۆراکی وەرزشیت پێدەدرێت کاتێک کۆرسەکەت تەواوکرد. هەرکە بەرنامەکەت تەواوکرد، ئامادەدەبیت بۆ دەستکردن بەپیشە نوێیەکەت!
  • راهێنانی راستەوخۆ.زۆربەی کۆرسەکان تەنها کتێب یان روونکردنەوە دەدەن. ئێمە لەناو هۆڵی وەرزشیدا پێگە و تەکنیکی تەواوت فێردەکەین.باشترین شێوەی لەشجوانی بەدەست دەهێنیت کاتێک فێردەبیت چۆن بەڕێگایەکی راست وەرزش دەکەیت.
  • پۆلی بچوک.پۆلە بچوکەکانمان دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ قوتابیان بەشداربن لە گفتوگۆکاندا، ئەمەش ئەزمونی فێربوون باشتردەکات. بەدرێژای وانەکان قوتابیان پرسیاری زۆر دەکەن و راهێنەرەکانیشمان وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدەنەوە.
  • فێربونی ئەلیکترۆنی.لەرێی ئۆنلاینەوە پێداویستیەکانی فێربونی وەک تێبینیەکان، ڤیدیۆ، کویز ، کتێب ، نامیلکەکانی کۆرس و تاقیگە، دی ڤی دی تان پێدەدرێت. ئەگەر وانەیەکت لەدەست بچێت، ئەوا دەتوانی لەماڵەوە سەیری ئەو بەشە وانە بکەیتەوە.
  • فلاشکاردی ئۆنلاین.زیاتر لە ٢٠٠ فلاشکاردی ئۆنلاینمان بۆ ئێوە هەیە بۆمەبەستی خوێندن.دەتوانیت لەڕێی کۆمپیوتەرەوە دەستت بەفلاشکاردەکان بگات، بەڵام ئەگەر لەماڵ نەبوویت، ئەوا دەتوانیت لەڕێی تابلێتەوە یان ئامێری مۆبایلی زیرەکەوە لەهەرشوێنێک بیت
  • پرۆگرامی خوێندنی پێشکەوتو.ئێمە بەردەوام بابەتی نوێ بۆ پرۆگرامەکە زیاد دەکەین بۆ ئەوەی دانەبڕێین لەو گۆڕانکاریانەی لە زانستی راهێنانی وەرزشی و خۆراکی وەرزشیدا روودەدەن. ئەگەر بابەتێکمان باس نەکرد ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی بیکەینە بەشێک لە پرۆگرامەکەمان.
  • دۆزینەوەی کار.دوای تەواوبونی کۆرس، ئێمە یارمەتیتان دەدین بۆ بەدەست هێنانی کاری راهێنەری کەسی. پەیوەندی باشمان لەگەڵ زۆربەی هۆڵە وەرزشیەکانی ناوچەکە بنیاتناوە و دەتوانین هەلی کار و چاوپێکەوتنتان بۆ بڕەخسێنین.
  • داشکاندن.داشکاندن بۆ سەربازان، پۆلیس،کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە، پەرستاران و مامۆستایان دەکرێت. بۆ وردەکاری زیاتر، پەیوەندی بەو شوێنەوە بکە کە لێتەوە نزیکە یان داوای کەتەلۆکی بەخۆڕایی بکە.