Bootstrap Themes

نزار غەزالی

بالەوانی جیهانی کورد

نزار ئەحمەد حوسێن پیرۆمەڕی، یاریزان، ڕاهێنەری لەشجوانی، ئەکتەر و شێوەکارە. ناوبراو ناسراوە بە نزار غەزالی. نزار غەزالی لە دایکبووی شاری دهۆکی باشووری کوردستانە. دوو بڕوانامەی ماستەری لە بوارەکانی: فێرکاری لەشساغی و لەشڕێکی، پسپۆڕی لە پاریزگاری خۆراکی وەرزشی، هەیە. هەروەها ڕاهێنەر نزار غەزالی هەڵگری دوو ناسنامەی نێودەوڵەتییە بە ناوەکانی: "ینتەرناشناڵ کۆوچ" و "ئینتەرناشناڵ لێکچەر". ئەم دوو ئۆرگانی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوون لە بوارەکانی ڕاهێنەری و وانەووتنەوەی وەرزشی لەشجوانیدا.

نزار غەزالی لە بواری وەزشی لەشجوانی لە رووی کرادریی و بەرپرسیارییەتی شوێن پەنجەی دیاری هەیە. سەرۆکی "رێکخراوی "کوردستان ئۆڵۆمپیک" و سکرتێری " یەکێتی لەشجوانی کوردستان" ە. دامەزرێنەر و ڕێکخەری پاڵەوانییەتی وەرزشی کێشبڕکێیەکانە. ناوبراو سەرپەرشتیاری هێنانی پاڵەوانی ناوخۆی و جیهانییەکانە بۆ کوردستان. هەروەها رێکخەری چەنیدین پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی کوردستانە. جگەلەمانە غەزالی چەندین ڕاهێنەریپێگەیاندووە و جەندان سەنتەری پێشکەوتووی بۆ وەرزشی لەشجوانی دامەزراندووە

خەرمانی دەسکەوتە وەرزشییەکانی نزار غەزالی زۆرن. لە سەر ئاستی کوردستان وئێراق: پلەی سێیەمی لە پاڵەوانییەتی دهۆک ساڵی ١٩٩٨. لە پاڵەوانییەتی هەولێر ساڵی ١٩٩٩ پلەی سێیەم. لە پاڵەوانییەتی دهۆکی ساڵی ٢٠٠٠ دا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لەسەر ئاستی ئێراق؛ لە پاڵەوانییەتی لاوانی ئێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لە شاری مووسڵ سالی ٢٠٠١ بەرێوەچووە. لە پاڵەوانییەتی کوردستان ساڵی ٢٠٠٣ پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، هەروەها لە هەمان پاڵەوانییەتی یەکەمی جوانترین لەشولاری لە سەر ئاستی کوردستان لە شاری هەولێر بردۆتەوە. ساڵی ٢٠٠٤ لە پاڵەوانییەتی لەسەر ئاستی ئێراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە دووبارە پلەی یەکەمی بەدەست ‌هێناوە

یاریزان و ڕاهێنەر نزار غەزالی تەنها بە بەشداری لە پاڵەوانیی و پێشبڕکێ لە سەر ئاستی کوردستان و ئێراق نەوەستاوە. بۆ گەیشتن بە خەونەکانی چۆتە پاڵەوانییە ناوچەی و جیهانییەکانیش: مەدالیای زێری لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی بردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ لە عەمانی پایتەختی ئەردەن بەرێوەچووە. لە هەمان ساڵ دووبارە بەشداری پاڵەوانییەتی لە سەر ئاستی وەڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە لە ئەردەن، مەدالیای زیوو بەدەست دێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لە پاڵەوانییەتی ئاسیا کەوا لە شاری مەنامەی بەحرێین بەڕیوەچووە، توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە. لە پاڵەوانییەتی کراوەی هەموو کێش-ووەزن-کان بە ناوی "قەتەڕی زێرین- زەهەبی"، پلەی شانزدەهەمیینی بەدەست هێناوە کە وا لە شاری دەوحەی قەتەر بەرێوەچووە. پاڵەوانییەتی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت و مەدالیای زێڕ بەدەست دێنێت، ئەم پاڵەوانییەتە لە شاری پەتاییەی وڵاتی تایلەند بەرێوەچووە. لە هەمان پاڵەوانییەتی تایلەند ساڵی ٢٠٠٩ توانی پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان واتە "ئاوفڕ ووڵ" بەدەست بێنێت. هەرچی بەشداری غەزالییە لە پەڵەوانییەکان لەسەر ئاستی جیهانییە: لە پاڵەوانی جیهانی ساڵی ٢٠١١ دا پلەی حەفتەم بەدەست بهێنێت کەوا لە شاری مۆمبای هیندستان بەرێوەچووە. لە پاڵەوانییەتی جیهانی ساڵی ٢٠١٣ی بۆداپشتی هەنگاریا دەتوانێت پلەی یەکەم بباتەوە و مەدالیای زێڕ بخاتە ملییەوە. دووبارە لە هەمان پاڵەوانی هەنگاریا دەتوانێت پلەی یەکەمی ئاستی یەکەمەکان واتە "ئۆفڕ ووڵ" بباتەوە و مەدالیای زێر وەچنگ بخات. ئەمجارەیان لە پاڵەوانییەتی "ئاڕلۆند کلاسیک" لە ٢٠١٤ دا کەوا لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، پلەی دووەم بەدەست بێنێت و مەدالیای زیوو بخاتە ملیەوە. بەڵام، ساڵی ٢٠١٥ ە چاوەڕووان نەکراوە بۆ غەزالی. کاتێک لە پاڵەوانییەتی " ئاڕڵۆند کلاسیک" هەر یانزدە ناوبژیووان پلەی یەکەمی پێدەبەخشن واتە مەدالیای زێڕ، یەکێتی لەشجوانی ئیسپانیا کێشەیەکی بۆ دەنێنەوە، ئەوانیش بڕیارەکە دەکێشنەوە. بەڵام، غەزالی لە پاڵەوانییەتی جیهانی "دایمۆند کاب"ی ساڵی ٢٠١٦ دا دووبارە پلەی یەکەم وەردەگرێت و مەدالیای زێڕ دەخاتە سەر سنگی. ئەم ئەم پاڵەوانییەتە لە ئاسینا-ئاتین-ی یۆنان بەرێوەچووە. لە هەمان پاڵەوانییەتی "دایمۆند کاب"ی جیهانی ساڵی ٢٠١٦ە، پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان واتە "ئۆفر ووڵ" وەدەست دەخاتە.

بڕوانامەکان

Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes
Bootstrap Themes

وێنەکان